ناوەڕۆکی سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی دەوڵەتی تورک لە میانەى سەردانەکەى بۆ عێراق لە رۆژى ٢٢ـی ئەم مانگە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێى چەند پرسێک دەکات، لەوانەش دۆسییەی ئاو، هەناردەى غازی سروشتی و نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا و چەند پرسێکى ئەمنى دیکە.

کەناڵى ڕابیعەى عێراق لەبارەى ناوەرۆکى سەردانەکەى سەرۆکى دەوڵەتى تورک بۆ عێراق و ناوەرۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

کەناڵى ڕابیعەى عێراق بڵاوى کردووەتەوە، وابڕیارە ڕۆژى ٢٢ـی ئەم مانگە ئەردۆغان سەرۆکى دەوڵەتى تورک سەردانى عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

دەشڵێن، ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێى چەند پرسێک دەکات، لەوانەش دۆسییەی ئاو، هەناردەى غازی سروشتی و نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا و چەند پرسێکى ئەمنى دیکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە پاش سەردانەکەى بۆ بەغدا سەرۆکى دەوڵەتى تورک سەردانى هەولێر بکات.

جێگەى ئاماژەیە، بڕیارە لە ٢٢ـی ئەم مانگە ئەردۆغان، سەرۆکى دەوڵەتی تورک، سەردانی عێراق بکات، پێشبینی دەکرێت بێجگە لە دۆسییەی ئاو و نەوت و غاز، لەم سەردانەدا پیلانی نوێ بۆ جینۆسایدی کورد و هێرشێکی هەمەلایەنە لە دژی تەڤگەری ئازادیی گەلی کوردستان و لەشکرکێشی بۆ سەر شنگال بخرێتە کارنامەی گفتوگۆگاکان.

ڕ.ش

Comments are closed.