ناوەندی هەواڵەکان
دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند، لە سێ شارۆچکەی سەربە ئەستەنبوڵ لە دژی کارمەندانی فاشیزمی شەڕی تایبەت، سێ چالاکییمان ئەنجامداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکمان سووتاندووە و گورز لە دانەیەکی دیکەش وەشێندراوە.
دەستپێخەریی ژنانی گەنجی تۆڵەسێن، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە شارۆچکەکانی شرینەڤلەر، باگجیلار و بۆیۆکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ، لە دژی فاشیزم و کارمەندانی شەڕی تایبەت، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، لە شارۆچکەکانی شرینەڤلەر و باکجیلار لە ئەستەنبوڵ، ئۆتۆمبێلی هاوکارانی شەڕی تایبەت سووتێندراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە بۆیۆکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیسێك چالاکیی چەکداریی ئەنجامدرا.
ب. جـ
Comments are closed.