ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی ئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

نوێنەرایەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، سبەینێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی دەنگدان بە مەبەستى پەسەندکردنی ئەندامێتى فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ دەبێتەوە، دەشڵێن، دەنگدانەکە لەسەر بنەمای پڕۆژە یاسایەکە، کە جەزائیر پێشکەشی ئەنجومەنەکەى کردووە.

نوێنەرایەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بارەی ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی دەنگدان بە مەبەستى پەسەندکردنی ئەندامێتى فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەنگدانەکە لەسەر بنەمای پڕۆژە یاسایەکە، کە جەزائیر پێشکەشی ئەنجوومەنەکەى کردووە.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١١ مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین داواکارییەکی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی فەلەستین وەک ئەندامێک پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکات.

ڕ.ش

Comments are closed.