ناوەندی هەواڵەکان
تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی سەدری پارێزگای بەغدا پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و باندێکی دزینی ماتۆڕسکیلدا ڕوویدا، دەشڵێن: بەهۆی پێکدادانەکەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
تۆڕی هەواڵی عێراق لە بارەی پێکدادانی نێوانی هێزە ئەمنییەکان و باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە بەغدا هەواڵێکی بڵاوکردەوە.
لە هەواڵەکەی تۆڕی هەواڵی عێراقدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی سەدری پارێزگای بەغدا پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و باندێکی دزینی ماتۆڕسکیلدا ڕوویدا، ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی پێکدادانەکەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا زانیاری لە بارەی ناسنامەی کوژراو بریندارەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ڕ.ش
Comments are closed.