ئایا ئێران لە عێراقەوە هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل؟

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا هیچ ڕاپۆرتێك یان ئاماژەیەكی پێنەگەیشتووە، سەبارەت بەوەی لە كاتی هێرشەكەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، لە عێراقەوە مووشەك یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاراستەى ئیسرائیل هەڵدرابێت.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی بە كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرش كردنە سەر ئیسرائیل، لە لێدوانێكیدا لە واشنتۆنەوە زانیاری نوێی خستەڕوو.

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین عێراق تێكەڵى ململانێكان بکرێت و لە كاتی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وڵاتەکەمان هیچ ڕاپۆرتێك یان ئاماژەیەكی پێنەگەیشتووە، سەبارەت بەوەی لە خاكی عێراقەوە مووشەك یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاراستەى ئیسرائیل هەڵدرابێت.

هاوکات، سوودانی دوای ئەو هێرشەی ئێران لە سەرەتای ئەم هەفتەدا بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامیدا، داوای كرد، هەمووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دانبەخۆیاندا بگرن، هەموو هەوڵێك دەدە‌ین، كە بەشداربێت لە ڕاگرتنی زیادبوونى ململانێكان.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٣ـی ئەم مانگە ئێران لە ڕێگەی چەندین فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكەوە هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، بەڵام هەموو هێرشەكان شكستی پێهێنرا و زیانی گیانی هیچ نەبوو.

هـ.ئ

Comments are closed.