ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی دارەتووی شاری هەولێر، باوکێک کچەکەی خۆی کوشتووە، بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو دەنگۆیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا ناوخۆییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی دارەتووی شاری هەولێر، باوکێک دوو گوللـە دەنێت بە کچەکەیەوە و دەیکوژێت.
دایکی ئەو کچە کوژراوه بهنیازه له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا باس له ڕووداوهكه بكات، تائێستاش هێزهكانی پۆلیس و لایهنه پهیوهندیدارهكان، هیچ زانیارییهكان لهسهر ئهو ڕووداوه بڵاونهكردوهتهوه.
لەم مانگەدا ئەمە سێیەم ڕووداوی کوشتنی ژنانە لە هەرێم، کە ڕۆژی ٣ـی نیسان لە هەولێر ژنێک بە دەستڕێژی گوللـە لەلایەن هاوژینی پێشووییەوە کوژرا، هەروەها ڕۆژی ٧ـی نیسانیش ژنێکی دیکە بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانی هات.
ش. ئـ
Comments are closed.