سوودانی: لە عێراق ٪٨٠ـی مامەڵەی دۆلار لە دەرەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنیدایە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان دەستی بە چەندین پڕۆژەى وەبەرهێنانی غاز کردووە و ئەو پڕۆژانەش لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵدا دەتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ عێراق دابین بکەن، دەشڵێت، لە عێراق ٪٨٠ـی مامەڵەی دۆلار لە دەرەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنیدایە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشکەش کردنى وتارێک لە ئەمریکا لەبارەى چەند پرسێکى ناوخۆى عێراق بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان دەستی بە چەندین پڕۆژەى وەبەرهێنانی غاز کردووە و ئەو پڕۆژانەش لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵدا دەتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ عێراق دابین بکەن.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژانە لە عێراق بە بڕی ٤ بۆ ٥ ملیار دۆلار غاز دەسوتێندرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، تێکڕای گشتی تێچوونی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی عێراق  هەشت دۆلارە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە ٢٦ دۆلا، ئەمەش هۆکاری ناکۆکی عێراقە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، کە لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن.

ئاماژەى بەوەش کرد، لە عێراق ٪٨٠ـی مامەڵەی دۆلار لە دەرەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنییدایە.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، کە دەمانەوێت تا ساڵی ٢٠٢٤ تەواوی سیستەمی ماـمەڵکردنی دراو لە عێراق بکەین بە ئەلیکترۆنی.

ڕ.ش

Comments are closed.