ناوەندی هەواڵەکان
ناتانیاهۆ وێڕای سوپاسکردنی هاوپەیمانان لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل، جەختی کردەوە، دەیانەوێت بۆیان ڕوونبکەنەوە کە ئیسرائیل خۆی بڕیاری خۆی دەدات، وەڵامدانەوە و بە ئامانجگرتنی ئێرانیش بە شێوەیەکی بێ وێنە دەبێت.
ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی جەختی لەوە کردووەتەوە، بڕیاری خۆیان لەبارەی وەڵامدانەوە و بە ئامانجگرتنی ئێران دەدەن بە شێوەیەکی بێ وێنە.
ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا گفتوگۆی کردووە و دووپاتی کردووەتەوە، کە ئیسرائیل هەموو ئەوەی پێویست بێت دەیکات بۆ ئەوەی بەرگریی لە خۆی بکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپاسی هاوپەیمانانیان دەکەن لە پشتیوانییکردن و بەرگرییکردن لە ئیسرائیل، هەروەها پێشنیاز و ئامۆژگارییەکانیان بەرز دەنرخێنن.
ناتانیاهۆ جەختی لەوەش کردووەتەوە، دەیەوێت بۆ هەموو لایەنەکانی ڕوونبکاتەوە، کە ئیسرائیل بڕیاری خۆی لەبارەی وەڵامدانەوە و بە ئامانجگرتنی ئێران دەدات بە شێوەیەکی بێ وێنە.
ب.گ
.
Comments are closed.