یەكشەممە, 8 يول 2018 – 16:26 ڕۆژنیوز – سلێمانی
بڕیارە سبەینێ دەنگەکانی ناو زیاتر لە ٢٢٠ سندوقی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی ئاشتی لە شارەکە دەستپێبکات.
لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکان، لایەنە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسان ‘بەبێ بوونی کامێرا’، دەتوانن ئامادەی پرۆسەکەبن.
بەپێی زانیارییەکان، ژماردنەوەی دەنگەکانی ١٨٨ سندوقی سلێمانی و زیاتر لە ٤٠ سنوقی دەنگی ئاوارەکانی سنووری سلێمانی ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
س.ح