ناوەندی هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك بڕیاریدا به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا، ئەم بڕیارەش لە دوای كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزه‌كانیان دێت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق.
ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕایگەیاند، باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له به‌غدای پایته‌خت، له ساڵی ٢٠٢٠ به فه‌رمی كرایه‌وه بۆ پشتگیریكردنی سه‌ركردایه‌تیی دانیمارك و به‌شداریكردن له ئه‌ركی ناتۆ له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دانیمارك له مانگی ئایاری ٢٠٢٢ كۆتاییهات، ژماره‌یه‌كی كه‌متر له كارمه‌ندانی دانیماركی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شداریكردن له ئه‌ركه‌كانیاندا و زۆرینەیان دەکشێنەوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، به كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌شداری سه‌ربازی دانیمارك، ئه‌ركی سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌واو بووه، بۆیه حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریداوه، له ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٤ـوە باڵیۆزخانه‌كه‌ی دابخات.
ب.گ
Comments are closed.