ئێشکگری دادپەروەریی شەنیاشار ٧٧ ڕۆژە بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمینە شەنیشار سەرەڕای ڕێگرییەکانی وەزارەتی دادی تورک، ٧٧ ڕۆژە درێژە بە ئێشکگری دادپەروەریی دەدات، لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا.

ڕۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار، لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران.

 ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار، کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەرییان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٧٧ـەمیندا بەردەوامە.

ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ویستیان چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشار ئاستەنگ بکەن و بەردەم وەزارەتیان گرت، بەڵام بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار ڕێگرییەکانی تێکشکاند.

ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ڕایگەیاند تا کوڕەکەی ئازاد نەکرێت درێژە بە ئێشکگری دادپەروەریی دەدات.

پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆجالی، عومەر فاروق سەردانی چالاکییەکەی کرد و ڕایگەیاند فەرید شەنیاشار چەندین جار ئەم ناهەقییەی لە پەرلەمان باسکردووە و پەرلەمانتارانی ئاکەپە هەوڵیانداوە بێدەنگی بکەن، پێویستە هەموومان بە ئەرکی خۆمان هەستین و دادپەروەریی پێکبهێنین، لێرەوە بانگەواز لە ٨٥ ملیۆن کەس دەکەم، لێرە دایکێک لەبەردەم وەزارەتی داد داوای دادپەروەریی دەکات، ئەم دیمەنە شەرمە بۆ وەزارەتەکە”.

ب.گ

Comments are closed.