پەرتووکێک کە کۆکراوەی پرسی ئاینە لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە دوو توێی ٧٢٣ لاپەڕەدا، پەرتووکی پەیوەندیی و ناکۆکی ئاینەکان لەگەڵ کۆمەڵگە و شارستانییەتی دەوڵەتگەرادا، کە کۆکراوەت پرسی ئاینە لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاوکرایەوە و لە سەرجەم کتێبخانەکاندا لە بەردەستی خوێنەراندایە.

پەرتووکی پەیوەندی و ناکۆکی ئایینەکان لەگەڵ کۆمەڵگە و شارستانییەتی دەوڵەتگەرادا، کە کۆکراوەی پرسی ئاینە لە پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەم پەڕتووکە چیرۆکی ئەو پردە چاندیی و ڕۆحانییەیە، کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ شیکاریی سەرپاکی مێژووی مرۆڤایەتیی ھەڵی دەبەستێت.

پەرتووکەکە خوێندنەوەیەکی قوڵی میتۆلۆژیی و فەلسەفیی و سۆسیۆلۆژیی لەخۆ دەگرێت، بۆ تێگەیشتن لە پرسی تیۆلۆژیا.

ڕیبەر ئۆجالان لەم پەرتووکەدا ئاین لەژێر ھەژموونی دۆگماتیزمی ئیسلامی سیاسیی و ڕەوتە چەپە ئیلحادییەکان دەردێنێت و ئاین بەرەو دیاردەیەکی کولتووری و کۆمەڵایەتی حەقیقی لە چوار چێوەی ئیسلامی دیموکراتیی دەبات.

ئەم پەرتووکە لە ٧٢٣ لاپەڕە پێکدێت، کە کۆکراوەی پرسی ئاینە لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان، هەروەها کۆمیتەی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستان ئامادەی کردووە.

ئەم پەرتووکە لەسەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە.

ب. جـ

Comments are closed.