چین داوای جێبەجێكردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئیسرائیل دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

جێگری نوێنەری چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، داوا لە تەلئەبیب دەكەن بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاگربەستی غەزە جێبەجێ بكەن، هەروەها دەستبەرداری پلانەكانی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە ڕەفح بێت.

گنگ شوانگ، جێگری نوێنەری چین لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بەدۆخی غەزە، وتارێكی پێشكەش كرد.

گنگ شوانگ ڕایگەیاند، داوا لە تەلئەبیب دەكەن بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاگربەست لە كەرتی غەزە جێبەجێ بكەن، هەروەها دەستبەرداری پلانەكانی هێرشكردنە سەر ڕەفح بێت و گەمارۆی سەر كەرتی غەزە هەڵبگرێت و هەموو دەروازە سنوورییەكان بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە تەلئەبیب واز لە درووستكردنی بەربەست لەبەردەم گەیاندنی هاوكاری لەلایەن ڕێكخراو و دەزگا مرۆییەكان بهێنێت.

جێگای سەرنجە، لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارنامەی ژمارە ٢٧٢٨ی پەسەند كرد، كە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە كەرتی غەزە لە مانگی ڕەمەزاندا كرد، ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پاڵپشتی كرا و ئەمریكاش دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی لە دژی هەموو ڕەشنووسی بڕیارنامەكان بەكارهێنابوو.

هـ.ئ

Comments are closed.