ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەمریکا بۆ نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار زیادیکردووە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەرئەنجامی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، جەختیان کردەوە کە پێویستە بەردەوامبن لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە کەرتە جیاجیاکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیدا. دەشڵێت: لە ئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا نزیکەی ١٠ ملیار دۆلارە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشنتۆن ڕێکی خستبوو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی زۆرێک لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە بارەی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زانیار خستەڕوو.

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: لە دەرئەنجامی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، جەختمان کردەوە کە پێویستە بەردەوامبین لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە کەرتە جیاجیاکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەمریکا نزیکەی ١٠ ملیار دۆلارە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردوەتەوە، بەغدا  ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان واژۆکردووە.

 جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە سوودانی بە یاوەری شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ئەمریکایان کردووە لەسەر بانگێشتنامەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی سیاسی و دارایی و ئەمنی ناوچەکە.

ڕ.ش

Comments are closed.