بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٦٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە ، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٧٠١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن: لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٧٠١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥١ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٧٠١ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.