ئیسرائیل چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەمریکایە بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفح

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەمریکایە تا ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەست پێبکات بۆسەر ڕەفح لە باشووری غەزە، دەشڵێت: هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ئەمریکا ڕێگە نادات ئەو هێرشە بکرێت، پرسی ئاوارەکانی ڕەفح و  نەناردنی وردەکاری و زانیاریی هێرشەکەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەمریکا.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، لە بارەی هێرشکردنە سەر ڕەفح لە باشووری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، سوپای ئیسرائیل چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەمریکایە تا ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەست پێبکات بۆ سەر ڕەفح لە باشووری غەزە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ئەمریکا ڕێگە نادات ئەو هێرشە بکرێت، پرسی ئاوارەکانی ڕەفح و نەناردنی وردەکاری و زانیاریی هێرشەکەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەمریکا.

سەرچاوەکە لە زاری بەرپرسیکی ئیسرائیلەوە ئەوەی باسکرد، کە سوپای ئیسرائیل بە دوو قۆناغ دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ڕەفح، قۆناغی یەکەم بڵاوکردنەوەی ئاگادارییە بەمەبەستی چۆڵکردنی شارەکە و بردنی ئاوارەکان بۆ خان یونس.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغێ دووەمدا پاش گواستنەوەی ئاوارەکان هێرشی زەمینی دەست پێدەکەن بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی حەماس.

جێگای ئاماژەیە لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە، چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.