جەڵدەی چاو چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر میران حەسەن دەڵێت، جەڵدەی چاو بریتتە لە تەسکبوونەوە یان گیرانی دەماری سەرەکی تۆڕی چاو، کە ئەمەش وا دەکات خوێن پێیدا تێپەڕ نەبێت و دەبێتە هۆى ئەوەى تۆڕی چاو بە شێوەیەکی تەواوەتی لە کار بکەوێت یاخود ببێتە هۆی درووستبوونی پەڵە لە چاودا.

دکتۆر میران حەسەن، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە جەڵتەى چاو و نیشانە و هۆکارەکانى و چارەسەرەکانى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

جەڵدەی چاو چییە؟

جەڵدەی چاو بریتتە لە تەسکبوونەوە یان گیرانی دەماری سەرەکی تۆڕی چاو، کە ئەمەش وا دەکات خوێن پێیدا تێپەڕ نەبێت و دەبێتە هۆى ئەوەى تۆڕی چاو بە شێوەیەکی تەواوەتی لە کار بکەوێت یاخود ببێتە هۆی درووستبوونی پەڵە لە چاودا.

هۆکارەکانی جەڵدەی چاو کامانەن؟

یەکەم– گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكە لەكارەكانیدا پێویستی بە خوێنی پڕ لە ئۆکسجینە.

دووەم– لە کار کەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.

سێیەم– كاتێك خوێن دزە دەكاتە نێو تۆڕی چاو دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵە و جەڵتەی چاو.

نیشانەکانى جەڵتەى چاو چین؟

یەکەم– هەستكردن بە لەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.

دووەم– بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.

سێیەم– ناڕوونی لەبینایی لەهەردوو چاودا

چوارەم– لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

چارەسەری جەڵدەی چاو چۆن دەکرێت؟

یەکەم– بەکارهێنانی دەرمان کە پزیشک بۆت دیاری دەکات بۆ تواندنەوەی پەڵەی خوێن و فراوان کردنی دەمارەکان

دووەم– ئەو کەسانەی، کە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی کۆلیسترۆڵیان لەگەڵە پێویستە، کە زوو زوو سەردانی پزیشک بکەن و پشکنین بۆ چاوەکانیان بکەن.

سێیەم– لە هەندێک حاڵەت ئەگەر پێویست بکات پێویستە بە لەیزەر چارەسەر بکرێت.

چوارەم– هەندێك جار پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێت.

کەسى توشبوو بە جەڵتەى چاو چاک دەبێتەوە؟

دەكرێت كەسی تووشبوو بە جەڵتەی چاو چاك بێتەوە، بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەك خۆی لێ دێتەوە، لە هەندێک حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستتدانی بینایی چاوەکان.

ئ.م

Comments are closed.