نەخۆشى ناسور چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر باوان محەمەد دەڵێت، ناسور بریتییە لە كرانەوەی بۆشاییەكی خانەیی یا كیسێكی هەوكردوو بەسەر ڕووی پێستەوە، دەكرێ بە كێم (جەراعەت) یان ئیلتیهاب پڕببێتەوە، دەشڵێت، كیسی ناسور زۆرجار موو، پیسی و پاشماوەی پیسی تێدایە و دەكرێ ئازارێكی زۆر درووست بكات.

دکتۆر باوان محەمەد، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى ناسۆر دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

نەخۆشى ناسور چییە؟

بریتییە لە كرانەوەی بۆشاییەكی خانەیی یا كیسێكی هەوكردوو بەسەر ڕووی پێستەوە، دەكرێ بە كێم (جەراعەت) یان ئیلتیهاب پڕببێتەوە.

ناسوور لە كەلێنی خوارەوەی پشت یان بەینی هەردوولای سمت درووست دەبێت و هەندێك جار دەشێ لەسەر دیواری سنگ ناوەڕاستى سنگدا، یان لەسەر ناوكی سك، لە پشت ملدا، لەنێوان پەنجەكاندا درووست ببێت.

 كیسی ناسووڕ زۆرجار موو، پیسی و پاشماوەی پیسی تێدایە، دەكرێ ئازارێكی زۆر درووست بكات.

کەسى توشبوو هەندێك جار تووشی هەوكردن دەبێت و ئەبێت و ناسورەکە دەبێتە دومەڵ و لەمكاتەدا كێم (جەراعەت)  درووست دەکات و‎خوێن و بۆنێكی ناخۆشی دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.