ئایا بچووککردنەوەى گەدە سوودى تەندرووستى هەیە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر سەعدون عومەر دەڵێت، بچوکردنەوەى گەدە سوودى تەندرووستى هەیە لەوانەش ڕێکبونەوەى شەکرەى جەستە، هاوسەنگبوونى چەورى خوێن، هەستکردن بە ئاسودەى لەکاتى خەودا، کەمبونەوەى ئەگەرى توشبوون بە شێرپەنجە، کەمبونەوەى ئازارى ئێسک و جومگەکان و کەمبونەوەى ئەگەرى نەزۆکى لە ژناندا.

دکتۆر سەعدون عومەر، پسپۆڕى نەشتەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە سودە تەندرووستیەکانى بچوکردنەوەى گەدە دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

ئایا بچوکردنەوەى گەدە سودى تەندروستى هەیە؟

یەکەم– ڕێکبونەوەى شەکرەى جەستە.

دووەم– هاوسەنگبوونى چەورى خوێن.

سێیەم– هەستکردن بە ئاسودەى لەکاتى خەودا.

چوارەم– کەمبونەوەى ئەگەرى توشبوون بە شێرپەنجە.

پێنجەم– کەمبونەوەى ئازارى ئێسک و جومگەکان.

شەشەم– کەمبونەوەى ئەگەرى نەزۆکى لە ژناندا.

حەوتەم– دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە لەکاتى خواردن زووتر هەست بە تێربوون دەکات و کێشى دادەبەزێت.

ئ.م

Comments are closed.