دووشەممە, 27 أبر 2020 – 09:16 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی دوایین ئاماری تەندروستی وڵاتانی جیهان، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٢٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٠٧ هەزاریش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٨٨١ هەزار و ٥٢٥ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە کوی گشتی تووشبووانی جیهان یەک لەسەر سێی لە ئەمریکا تۆمار کراوە و بە تۆمارکردنی ٩٨٧ هەزار و ٣٣٢ تووشبوو لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە، هەروەها جگە لە ئەمریکا کە ٥٥ هەزار و ٤١٥ تووشبووی کۆرۆنا تیێدا گیانیان لەدەستداوە، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٠ هەزار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، دوای ئەمریکا لە ڕیزبەندی دووەم تا پێنجەمی جیهان جێیان گرتووە، لە کیشوەری ئاسیاش تورکیا بە تۆمارکردنی زیاتر لە ١١٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە.
دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ٩٨٧٣٣٢ گیانلەدەستدان؛ ٥٥٤١٥
ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٦٦٢٩ گیانلەدەستدان؛ ٢٣١٩٠
ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ١٩٧٦٧٥ گیانلەدەستدان؛ ٢٦٦٤٤
فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٦٢١٠٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٢٨٥٦
ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٥٧٧٧٠ گیانلەدەستدان؛ ٥٩٧٦
بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ١٥٢٨٤٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٠٧٣٢
تورکیا؛ تووشبوون؛ ١١٠١٣٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٠٥
ئێران؛ تووشبوون؛ ٩٠٤٨١ گیانلەدەستدان؛ ٥٧١٠
چین؛ تووشبوون؛ ٨٢٨٣٠ گیانلەدەستدان؛ ٤٦٣٣
ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٨٠٩٤٩ گیانلەدەستدان؛ ٧٤٧
س.ح