یەكشەممە, 31 ماي 2020 – 17:05 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیاندراوکەیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی چەوسێنەری تورک بۆ سەر گۆڕستانەکان، پەرلەمانتارە زیندانیکراوەکان، شارەوانییەکان و سیاسەتمەدارانی کورد و ڕایانگەیاندووە “ئێمە بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە، کە فاشیزمی تورک لێی تێدەگات، ئێمە ئاگری ئازادیی لە لانەی فاشیزم بەردەدەین، ئێمە وەڵامی ئەو پۆلیسانە دەدەینەوە کە شارەکانی کوردستان دەسوتێنن و کاول دەکەن و ژیان و هاتووچۆ قەدەغە دەکەن و منداڵان دەستگیر دەکەن و بەکارهێنانی چەک بۆ خۆیان بە شانازیی دەزانن، ئێمە شاری ئەو پۆلیسانە دەخەینە ناو ئاگری تۆڵە و وەڵاممان دایەوە.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاشیگەیاندووە: لە عەفرین و سەرێکانی دا شەڕ و سەفری هاوبەشیان لەگەڵ داعشدا بینی و تاکە هۆکاریش ڤایرۆسی تورکیایە بۆ دوژمنایەتیکردنی کوردان، دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر بەڵێن و پەیمانیان داوە، کە تۆڵەی ئەوەی ڕوویداوە بکەنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن و زیاتر لەوەیان بەسەردا دەهێنین، کە کردویانە، شەقامەکانی کوردستانیان بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووەتە زیندان، بەوەش نیشانی دەدەن، کە ئەو سیستمە فاشیستە لە ڤایرۆس مەترسیدارترە، کورد دەتوانێت لەگەڵ هەموو جۆرە نەخۆشی و ڤایرۆسێکدا بژین، بەڵام ئەستەمە بتوانن لەگەڵ کۆماری تورکیادا بژین، کە دڕندەیی و وەحشیگەری بەرامبەر بە گەلی کورد و وڵاتی کوردان ئەنجام دەدات.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر باسی ئەوەشیان کردووە: گەلە بە شکۆکەمان لە گەورە شارەکانی کوردستان و تورکیادا، ڕوون و ئاشکرایە، کە ئازادیی بێ تێکۆشان و بێ قوربانیدان نابێت، تاکە هێزی ئەو تێکۆشان و بەرخودانە بێ هاوتایە، کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە ماوەی سەد ساڵە بەڕێوەدەچێت، بزووتنەوەیە لە دژی دوژمن و تۆڵەسەندنەوەیە، نە ئێمە لە مێژوودا لەناوچووین و نە ئێستاش تیادا دەچین، نە لە ئاگری، دێرسیم، زیلان کۆتایمان پێهات، بە بەها و نرخ و هێزی ئەو عەگید و پاڵەوانانە، کە بۆ وڵاتە بەهەشتەکەمان خوێنی خۆیان ڕژاند، یان ئەو ژنانە، کە هەموو کات لە دڵ و مێشکماندان هەموو ساتێک و لە هەموو شوێنێکدا ئێمە لە دژی قڕکردن و سڕینەوە، لەسێدارەدان، زیندان و کۆیلەکردن ئاگری ئازادیی گەش دەکەین و هەموو کاتێک لە هەموو شوێنێکدا لە چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە دەپرسینەوە، کات کاتی تۆڵەکردنەوەیە.
هەندێک لەو شوێنانە کە ئاگریان تێبەردراوە بریتین لە: ١٤ کارخانە، ٥ عەمباری کاڵا و پێداویستی، ٣ کارگە، ١٠ ئۆتۆمبێل، ٩ بانکاماتیک، ٥ لۆری و بارهەڵگر، ٢ بینا و وێستگەیەکی ترێن.
د.ع