سێشەممە, 21 أبر 2020 – 20:31 ڕۆژنیوز – هەڵەبجە
https://youtu.be/9ekU_nGBTAQ?t=2″>
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی كردنەوەی نەخۆشخانەی وەفایی تایبەت بەكۆرۆنا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد، دواتر قسەی بۆ میدیاكانكرد.
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: مەترسی كۆرنا لەجیهان و ناوچەكە و دەوروبەرمان تائێستا ماوە و تەواو نەبووە، دوێنێ شەو توشبووی نوێ لەعێراقدا تۆماركراوە، بۆیە مەترسیەكانی كۆرۆنا تەواو نەبووە، بەڵام خۆشبەختانە بەرەو كۆنترۆڵێكی باش ڕۆشتوین، هێشتا كاتمان ماوە كۆنترۆڵی یەكجاریی ڕابگەیەنین.
سەبارەت بەكردنەوەی مزگەوتەكانیش لەمانگی ڕەمەزاندا وەزیری تەندروستی وتی: پلان و ستراتیجی وەزارەتمان پێشكەشی حكومەت و لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كردووە، بڕیاری كردنەوەی مزگەوتەكان لەلایەن لیژنەی باڵاوە دەردەچێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە یاخود نا، وەزیری تەندروستی وتی: پێشوتر داوامانكردبوو بەڕێكاری نوێ قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكرێتەوە، خۆشبەختانە ڕێكاری نوێ ئەنجامدراوە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، ئەو وادەییەشی دانراوە تاوەكوو ٢٣ ی ئەم مانگەیە، نازانرێت جارێكی دیكە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا، تا ئێستا هیچ بڕیارێی نییە لەوبارەیەوە.
د.ع