هەینی, 13 أبر 2018 – 10:57
ڕۆژنیوز – دانا و سه‌میرا
مامۆستایه‌کی کۆلێژى یاسا له زانکۆى سلێمانى، ده‌ڵێت: حکومه‌تى عێراقى به‌رپرسى سه‌ره‌کییه له پاراستنى بست به بستى خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش.
ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌کر، مامۆستا له کۆلێژی یاسا له زانکۆی سلێمانی، سه‌باره‌ت به داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تی تورک له‌ناو سنورى هه‌رێم و ئه‌رکی حکومه‌تی عێراقی له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیرکاییانه‌دا، بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ی کرد.
ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌کر وتی: حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ هیچ شتێکی بۆ ناکرێت، به‌ڵام ئه‌توانێت ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ى که ده‌وڵه‌تی تورک له ناو خاکی هه‌رێم دا ئه‌نجامی ده‌دات ده‌ستنیشانی بکات و زیانه‌کانیش تۆمار بکات و بیدات به ده‌وڵه‌تی عێراقی، هه‌ڵبه‌ته ڕێکه‌وتنێکی ساڵی هه‌شتاکان له‌نێوان حکومه‌تی عێراق و تورکیادا بووه، که به‌پێى ڕێکه‌وتنه‌که تورکیا ١٥ کیلۆمه‌تر ده‌توانێت بێته ناوه‌وه، تا ئێستاش شتێک نییه ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه بوه‌ستێنێت و یاخود کۆتایی پێ هێنرابێت، به‌ڵکو هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.
وتیشى: بێگومان قوربانی سه‌ره‌کیش گه‌لی کورده و شه‌هیدبوونی کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی بێ تاوانه، حکومه‌تی عێراقی ده‌بێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه هه‌ڵسه‌نگێنێت که چ ده‌رئه‌نجامێکی هه‌بووه، تورکیا بۆی نییه له‌و ١٥ کیلۆمه‌تره زیاتر بێته پێشه‌وه و سه‌ر و ماڵی خه‌ڵک کاول بکات، که‌واته لێره‌دا عێراق به شێوه‌یه‌کی دیبلۆماسی دێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ تورکیا و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوا ده‌کات که تورکیا قه‌ره‌بووی زیانه‌کان بکاته‌وه، ئه‌گه‌ریش تورکیا دانی به‌و ڕاستیانه نه‌نا، ئه‌وکات دوباره حکومه‌تی عێراقی ئه‌م داوایه له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌کات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌مریکا وڵاتێکی زلهێزی داگیرکه‌ر بووه هاتووه عێراقی داگیر کردووه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بارودۆخه‌ه که لێی که‌وتووه‌ته‌وه و ده‌توانێت ته‌داخولیش بکات، له کاتێکدا ئه‌مریکا هۆشداری ده‌داته سوریا بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ، به‌ڵام بۆ تورکیا هیچ ناڵێت، واته به کوردی بانێکه و دوو هه‌وا.
ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌کر ئه‌وه‌شى وت: ئێمزا کۆکردنه‌وه له‌لایه‌ن گه‌ل و ڕێکخراوه‌کان ده‌نگێکی ناڕازییه، به‌ڵام گۆڕانکاری یاسایی دروست ناکات، داواکاری گشتیش ته‌نها ڕێنوێنی و نیشاندانی پرۆسه‌که‌یه به هاوڵاتی و تێگه‌یاندنیان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی، واته هه‌ر وه‌ک ئیمزاکان، داواکارى گشتیش هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت و ناتوانێت دۆسیه‌یه‌کیش بکاته‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یکات، به‌ڵام حکومه‌تی عێراقی له هه‌موو کاتێکدا به‌رپرسی سه‌ره‌کییه له پاراستنی بست به بست خاکی عێراق و له‌وانه‌ش هه‌رێمى کوردستان.
ک.ک