سێشەممە, 3 يول 2018 – 17:28 رۆژنیوز- كەركوك
ئەمڕۆ لە شاری كەركوك وەك یەكەمین پارێزگای عێراق، دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا و بڕیارە لە کۆی ئەو١٨٠٠ سندووقەی تانە لێدانیان قبوڵکراوە لە عێراقدا، ٣٦٤ سندووقی لە کەرکوک بەدەست بژمێردرێتەوە.
دەربارەی هەڵوێستی حزبەکەیان، محەمەد فەخرەدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە كەركوك، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:”ماوەی نزیكەی مانگێكە سندوقەكانی دەنگدان لە ژێر گەمارۆی توركمان و عەرەب دان، دیار نییە كە چی و چۆن دەستكاری ئەو سندوقانە كراوە، تەنانەت لیژنەیەك لە بەغداوە هاتووە بۆ كەركوك نەیانتوانیوە چاویان بەسندوقەكان بكەوێت”.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دوو لە كەركوك، باسی لەوەشکرد، کەن ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكەن و دەشڵێت:”ئەگەر بێت و دەستكاریی ئەنجامی دەنگەكان بكرێت، ئەوا ئێمە ئامادەكاری تەواومان بۆ خۆپشاندانی سەرتاسەری كردووە لە كەركوك، چاوەڕوانی ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەكانین، چوونكە دیارە كە توركمان و عەرەب دەیانەوێت لە كەركوك ڕێژەی كورسییەكانی كورد كەم بكەنەوە”.
س.ح-س