پێنجشەممە, 29 مار 2018 – 19:13
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە سنووری شارۆچکەی هەزرۆ-ی ئامەد، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکدا، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، بەپێی میدیاکانی تورکیا، لەو شەڕەدا ٦ سەربازی تورک بریندرابوون.
شەڕەکەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی کۆچبابا-ی سەر بە شارۆچکەی هەزرۆ ڕوویداوە، لە ئەنجامی چالاکییەک بووە دژی یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، لەو شەڕەدا ٦ سەربازی تورک بریندرابوون، کە برینی یەکێکیان سەختە، سەرجەم بریندرارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامەد.
تا ئێستاش ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
ب.ل