چوؤرشەممە, 1 أبر 2020 – 11:20 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەش تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، چوار لە تووشبووان (دوو ژن و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.
دوو تووشبووەکەی دیکەش (یەک پیاو و یەک ژنن) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە ٢٦-٢ دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوە.
بەپێی ئەم ئامارە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٧٦ کەس، لە نێویاندا ٦١ نەخۆش چاکبوونەتەوە و دووانیش گیانیانلەدەستداوە.
ک.س