سێشەممە, 26 يون 2018 – 21:01 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وتەبێژی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کەتێیدا هاتووە: ھاوپەیمانی ھەر لەسەرەتاوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی خەلکی دلسۆزی کوردستان دروستبووە، لەم پێناوەشدا بەکردەوە ھەمو ھەنگاوێکی پێویستی ناوەو لە چەندین بۆنەشدا دووپاتی گرنگی کاری پێکەوەیی و یەک بەرەیی تائاستی دروستکردنی یەک لیستی کردۆتەوە”.
ئەوەش هاتووە:”ئێمە باوەرمان وایە چارەسەری قەیرانە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و رزگاربوون لەم چەقبەستنە سیاسییەی ئێستا لەسەر بنەمای پاراستنی یەکڕیزی گەل، پێویستی بە دروستکردنی بەرەی ھاوبەشی چاکەخواز و دیموکراتخوازەکانە، ھەربۆیە وەک پێویستیەکی گرنگی ئەم دۆخەی دەبینین”.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکاداھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاندووە: هاوپەیمانی بەڕێزەوە دەروانێتە بڕیاری ھێزە سیاسییەکان و وەزعی سیاسی و رێکخراوەییان لەبەرچاودەگرێت، بۆ قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی یەک لیستیش، لەھەر ئەگەرێکیاندا ئێمە ئامادەین بۆپەرەدان بە کاری ھاوبەش و بە پێویستییەکی گرنگی ئەم قۆناغەی دەزانین بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی گشتگیر لە سیستەمی حوکمڕانی.
س.ح