یەكشەممە, 12 أبر 2020 – 18:58 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ح . ح ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٤ دانیشتووی گوندی ( شڵەمره ) سەر بەناحیەی هێرۆ، پیشەی پێشمەرگە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
هەروەها دەڵێت: ئەو هاوڵاتیە لە گوندی بادین لای ڕانە مەڕ بووە و بەهۆی هەورە بروسکە بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکی دایە.
د.ع