وەزارەتی تەندروستی: پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، پێنج تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراون.


کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە:"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٦٩ و ٤٦ و ٣٨ ساڵ و پیاوێكی تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕێکی گەنجی ١٨ساڵ، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەیتر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".

س.ح