شەممە, 14 يول 2018 – 13:46 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگی سندوقە تانەلێدراوەکانی پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق دەستیپێکرد.
لە سنووری پارێزگای دهۆک دەنگەکانی ١٠٧ سندوق دەژمێردرێنەوە، هەروەها دەنگەکانی سندوقە تانە لێدراوەکانی کامپەکانی پارێزگای موسڵ-یش لە دهۆک دەژمێردرێنەوە، کە نزیکەی ٢٠٠ سندوقە.
هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە، لە دهۆک-یش هەر چوار لایەنی گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو و هاوپیەمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی بایکۆتی چاودێرییکردنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانیان کرد.
پێشتر ئەو لایەنانە ڕایانگەیاندبوو، کە بەهۆی ئەو٣ەی ڕێگایان پێنادرێت لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە بکەن و لە دووری ١٥ مەترەوە مۆڵەتی چاودێرییکردنیان پێ دەدرێت، بایکۆتی چاودێرییکردنی پرۆسەکە دەکەن.
ش.ف