هەینی, 12 يون 2020 – 10:21 ڕۆژنیوز ـ چەمچەماڵ
درەنگانی شەوی ڕابردوو، هاوڵاتییەک بەناوی دەشتی عارف، تەمەن ۳۰ساڵ، لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی کوژرا.
شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی وت: گەنجەکە بە کوژراویی گەیەندرایە نەخۆشخانە، بۆ پشکنین و ڕێکاری یاسایی تەرمەکە نێردراوەتە پزیشکی دادوەریی.
بەپێی زانیاریەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە بووە، بکوژ و کوژراو خەڵکی گوندی سۆفی-ن لە شارۆچکەکە و تا ئێستا کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ش.ف