یەكشەممە, 7 يون 2020 – 09:06 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، هەریەک لە سەلام شندی، بەرپرسی بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدان لە وەزارەت و عەبدولڕەحمان جاسم لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی بەغدا گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە گەیشتە هەزار و ٢٥٢ توشبوو، لەگەڵ مردنی ٣٣ کەس، بەوەش کۆی توشبووان تا ئێستا بە هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٩٨ کەس، لەو ژمارەیەش ٣١٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و ٩٠٤ کەسیش چاک بوونەتەوە.
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا عێراق لە ڕیزبەندی ٦٠مین وڵاتی توشبووی کۆرۆناوە هاتووەتە ڕیزبەندی ٥٦مین و ڕۆژ بەڕۆژ لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکان ڕیزبەندیەکەی دێتە پێشەوە.
ک.س