دووشەممە, 27 أغس 2018 – 19:13 ڕۆژنیوز – خانەقین
ماوەی دوو ڕۆژە، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنیی لە شارۆچكەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، بە دروشمی ” پردێک لە ئاو لە خانەقینەوە بۆ بەسەرە”، هەڵمەتێكی كردنەوەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ شاری بەسرە دەستپێکردووە.
سەلام عەبدوڵا، چالاكوانی مەندەنی و یەکێک لە ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: مەبەست لە هەڵمەتەكەمان هاوكاریكردنی دانیشتووانی بەسەرەیە كە بەهۆی قەیرانی بێ ئاوی و بوون و هاوڵاتیانیش بە گروتینەوە بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا دەكەن.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكەی هەزار سێتە ئاو كۆكراوەتەوە و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت و پاشان سێتە ئاوە کۆکراوەكان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای بەسەرە.
جێگای باسە، بەهۆی پیسبوونی ژینگە و پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، زیاتر لە هەزار هاوڵاتی شاری بەسرە تووشی جۆرە بەکتریایەک بوون و لەژێر چاودێریی پزیشکییدان.
ب.ل