لە کەرکوک کەسێکی دیکە توشی کۆرۆنا بوو

لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ، پشکنینی هاوڵاتییەکی کەرکوک لە تاقیگەکانی شاری بەغداوە گەڕاوەتەوە و ئاشکرا بووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ڕۆژنیوز دراوە، توشبووەکە پیاوێکی تەمەنی ۷٤ ساڵە و خەڵکی شاردێی لەیلانە.

د.ع