دوو پێشمەرگە و کادیرەکەی یەکێتی ئازادکران

شەوی ڕابردوو دوو پێشمەرگەو کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی قەسرێ سەر بەشارۆچکەی چۆمان دەستگرکران، کەمێک پێش ئێستا هەرسێکیان ئازادکران.


شەوی ڕابردوو، لە شارەدێی قەسرێ دوو پێشمەرگە و کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن ئاسایشەوە لە کات و شوێنی جیاوازدا دەستگیرکران و گوازرانەوە بۆ ئاسایشی سۆران، دوای هێشتنەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٦ کاتژمێر لە زینداندا کەمێک پێش ئێستا ئازادکران.

وریا وەسانی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لەقەسرێ بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەوانەی دەستگیرکرابوون دوو پێشمەرگە بەناوەکانی ڕەمزان ئەسکەندەر و کارۆخ بەکر، لەگەڵ لێپرسراوی بنکەی ئازادیی لاوانی قەسرێ بەبێ بڕیاری دادوەر و بەبێ هیچ پاساوێک دەستگیرکران، لەئێستادا ئازادکراون و بەڕێگاوەن لە سۆرانەوە بۆ شارەدێی قەسرێ و دێنەوە.

د.ع