لە سلێمانی ٨ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی هەشت توشبووی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە سەرچاوەی توشبوونی شەش کەسیان دیار نییە.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی توشبووی پێشووە و دانیشتوی شاری سلێمانیە و یەکێکی دیکەش گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتوی شارۆچکەی ڕانیەیە، شەش توشبووەکەی دیکە بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتوی شاری سلێمانین.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی هه‌رێم، ٤٧٥ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، له‌نێویاندا پێنج مردن هه‌یه‌، ٣٨٥ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

د.ع