یەكشەممە, 21 يون 2020 – 14:06 ڕۆژنیوز – کەرکوک
https://youtu.be/CbczTIQxzIA?t=1″>
ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری کەرکوک، دەستەی داکۆکی لە خاک، کە ٥١ ئەندام لە چالاکوانی مەدەنی، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنوس، پارێزەر، نوسەر و توێژە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، لەخۆ دەگرێت پێکهێنرا.
دواتر بەرەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تییادا یاداشتێکیان خستەڕوو، سەبارەت بە ئیدانەکردنی داگیرکاریی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی.
کازم عەلی، یاداشتەکەی خوێندەوە و تییادا هاتبوو: هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی دانپێدانراوی ده‌ستوورییە، هه‌رێمێك هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه شه‌ی ده‌رودراوسێكانیدا بووه، كه‌م ساڵ هه‌بووه ئه‌م هه‌رێمه نه‌كه‌وێته به‌رشاڵاوی دووژمنكارانه‌ی سووپای پڕچه‌ك و تانك و فڕۆكه‌ی توركی وئێرانی و تائێستا چه‌ندین جارسنووره‌كانی پێشێلكراوه و ده‌یان هاوڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوون، كه له‌ناویاندا ژن و منداڵیش هه‌بووه هه‌ربۆنموونه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌رخێزانێك له‌چیای كورته‌ك به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركییه‌وه کۆمەڵکوژکران و شەهیدبوون.
ئەوەش هاتبوو: توركیا به فڕۆكه و په‌لاماری زه‌مینی و ئێرانیش به‌تۆپباران، زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان له گوندنشینانی سنوور و هه‌ندێک جار قووڵایی هه‌رێمیش داوه و خانوو و ماڵیان وێران كردووه و ڕه‌ز و باخیان سووتاندووه، ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریان له‌ناوبردووه، له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا جارێكی ترسووپای توركیا به‌چه‌ك وفڕۆكه‌ی ئه‌مریكی و به‌توانای سه‌ربازی ناتۆ په‌لاماری كوردستانی داوه‌ته‌وه، به‌پاساوی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
هەروەها تییادا هاتبوو: ئه‌مه له‌كاتێكدایە ئه‌و پارته ماوه‌ی ٢٧ ساڵه به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ و ئاشتی له‌ده‌وڵه‌تی فاشیزمی توركیا و ئاكه‌په و ئەردۆغان ده‌كات، هه‌روه‌كو چۆن ئێرانیش چه‌ندجارێك په‌لاماری دیموكرات و كۆمه‌ڵه و هێزه‌ئازادیخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی داوه و شه‌هید و برینداری كردوون.
ئەوەش هاتبوو تییادا: وه‌كو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییەکی گه‌وره له ئه‌ستۆی هه‌مووتانه تا هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی بپارێزن له وڵاتانی توركیا و ئێرانیش له‌ڕێگه‌ی ئاشتی وگفتوگۆوه كۆتایی به‌و شه‌ڕه خوێناوییه بهێنن، كه هه‌میشه خه‌ڵكی بێ چه‌ك و بێ په‌نای كوردی تیابووه‌ته قوربانی، دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی كورد له ئێران و توركیا و سوریا له‌لایه‌ك و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه، كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت ومافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
لە کۆتایی یاداشتەکەشدا هاتبوو: ئێمه كۆمه‌ڵێك كوردی ئازادیخواز و سڤیلی باشوری كوردستانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م داواكاریی و بانگەوازییەوە ئێوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادگای ویژدانی خۆتان ده‌ڵێین ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه لێره تۆپ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بێده‌نگبن و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان به‌ئاشتییانه بژین.
جێگای ئاماژەیە یاداشتەکە وەرگێڕدراوە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و پێشکەش بە هەریەک لە (نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، شانشینی به‌ریتانیا، پاپای ڤاتیكان، كۆماری عێراقی فیدراڵ) دەکرێت.
ک.س