سێشەممە, 7 أبر 2020 – 13:42 ڕۆژنیوز – ڕانیە
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لیژنەی ئەمنی ئیدارەی ڕاپەڕینی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد.
https://youtu.be/UJltYdHvGbE”>
هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕاپەڕین تایبەت بە ڕووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنا، چەند بڕیارێک سەبارەت بە هاتووچۆکردن و کردنەوەی بەشێک لە دووکان و بازاڕەکان درا.
وتیشی: بڕیارەکان بەمشێوەیەن: کردنەوەی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان لە ٦ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە، قەسابخانە ٦ی بەیانی تا ۱۰ی پێش نیوەڕۆ، عەلوە ٦ی بەیانی تا ۱۲ی نیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلی غاز فرۆش ٨ی بەیانی تا ۲ی دوانیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی دەرمان و موادی پزیشکی و موادی خۆراکی ۱۲ی نیوەڕۆ تا ٦ی ئێوارە، ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی پەیوەندی کە مۆڵەتیان هەیە ٨ی بەیانی تا ۲ی دوانیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ماست و شیرەمەنییەکان لە گوندەوە بۆ شار ٦ی بەیانی تا ۱۲ی نیوەڕۆ، هەروەها دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان ۱ی دوانیوەڕۆ تا ٦ی ئێوارە، کارگاکانی دروستکردنی ئارد و ئالیک ۷ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە، هاتووچۆی جووتیاران و خاوەن ڕەز و باخ و هەنگەوان و حەوزی ماسی ٦ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە بە مەرجێک بگەڕێنەوە، کێڵگەی پەلەوەری ۱۲ی شەو تا ٦ی ئێوارە بە مەرجی بوونی پشتگیری سامان و دروستی ئاژەڵ.
سەپەرشیتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، خۆراک و پێداویستی بەو شێوەیە کەمی نەکردووە، “لەگەڵ بازرگانەکان لە سەر خەتین بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پێداویستی بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین، لە ماوەی ڕابردووش بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تا ئاستێکی کەم نرخی کەلوپەل بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە ئێستادا هیچ کەم و کورتییەکی خۆراک و پێداویستی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین نییە و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن.
ک.س