پێنجشەممە, 18 يون 2020 – 07:33 ڕۆژنیوز – كەركوك
https://youtu.be/_l7eeCILgSA”>
حەمەی شانۆ، هونەرمەندێكی شاری كەركوكە لە بەرامبەر بێدەنگی لایەنەكان و توێژەكانی هەرێمی كوردستان نیگەرانە و داوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری و شکاندنی بێدەنگی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەكات.
حەمەی شانۆکار لە بەرامبەر بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ ڕۆژنیوز ووتی:”دیارە چەندین ساڵە ڕژێمی توركی عوسمانی بەردەوام لە هەموو ڕێگە و بە هەموو شێوەیەك هێرش دەكاتە سەر خاك و كلتوری کوردان و دەیەوێت شوناسی كوردان بسڕێتەوە.
ئەو شانۆکارە پێیوایە، کار لە ئیدانە و داواکردندا نەماوە، پیویستە گەلی كورد و كوردستانیان بڕژێنە سەر شەقامەكان و چیتر بێدەنگی هەڵنەبژێرن لەبەرامبەر ئەو داگیرکاریانە، چونکە بەوتەی خۆی دواتر ئەم بێدەنگییە بە زیانی هەمووان دەشكێتەوە.
ڕوونیشكردووە: پێویستە گەلی کورد لە باشوور شۆڕش دژی ئەم داگیرکارییانە بەرپا بکات، شۆڕشی چەكداری بێت یان شۆڕشی فكری.
جگە لە ناڕەزایی بەشێک لە چین و توێژەکان، هێشتا سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە سەرکردایەتی حزبەکانیشەوە لە باشوری کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشانەی تورکیایان نەکردووە و هەڵوێستان نەبووە لەوبارەیەوە، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو لە شارەکانیش هیزە ئەمنیەکانی یەکێتی و پارتی ڕێگە بە هاوڵاتیان نادەن خۆپێشاندان لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجام بدەن و دەستگیریان دەکەن و هەڕەشەی جۆراو جۆریشیان لێدەکەن.
س.ح