ئەو هێزە ئەمنیانەی ئێستا لە ئەرکدان پشوو وەرناگرن

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا، هەموو ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان هەر لە ئەرکدا دەمێننەو و پشوو وەرناگرن و ئاڵوگۆڕیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا پێناکرێت کە ئێستا لە پشوودان.


کەمێک پێش ئێستا، نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکرایەوە کە واژۆی، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان هەر لە ئەرکدا دەمێننەوە، ئەوانەشی لە پشوودان لەپشوودا دەبن، دوای تێپەڕینی ئەم بارودۆخە قەرەبووی پشووی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئێستا لە ئەرکدان.

د.ع