ئەمڕۆ کاکەمەم بۆتانی سەرۆکی ‘یەکێتی نووسەرانی کورد’ کۆچی دوایی کرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەخاکبسپێردرێت.
کاکەمەم فەخری سامی، ناسراو بە کاکەمەم بۆتانی، لە ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی کۆیە’ی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
نووسەر لە ساڵی ١٩٥٧ یەکەم چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٠دا بەهاوکاری چەند کەسێکی دیکە، یەکێتی نووسەرانی کوردیان دامەزراندووە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کاکەمەم بۆتانی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاکدەسپێردرێت.
س.ح