چوؤرشەممە, 1 أبر 2020 – 13:51 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ مانگی ڕابردوو، لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، بۆمبێک کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی ژنراڵ شەرمیلا فروغ، سەرۆکی بەشی جێندەری دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان دانرابوو، تەقییەوە و لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا بە سەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند: ژنراڵ شەرمیلا فروغ، ڕۆژێک دوای برینداربوونی، دوێنێ بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تیرۆرەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تاڵیبان، بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، فەرمانی بە چەکدارەکانی کردووە کە هێرشەکانیان لە سەرتاسەری ئەفغانستان ڕابگرن، هەروەها لە ئێستادا بە نێوەندگیری ئەمریکا هەوڵی ڕێکەوتن لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان دەدرێت.
ک.س