شەممە, 21 يول 2018 – 09:53 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی زنجیرەچالاکییەکانی هێزەکانمان، پاش چاودێرییەکی سێ ڕۆژە و دڵنیابوونەوە لەوەی ئەبو یەحیا حەماوی، چەتەی فەیلەقی شام، لە سەر ڕێگای کەفەرسەجنا و هیشەوە تێدەپەڕێت، لەسەر ڕێگای ئەو چەتەیە مین دانرا، مینەکە پێوەی تەقییەوە و لە ئەنجامدا کوژرا.
لەکۆتاییدا ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاندووە، کە دیسنانەوە دەڵێین، کە لە هەر شوێنێک ستەم لە خەڵک بکرێت ئێمە لەوێ دەبین، بەڵێن دەدەین تۆڵە لە هەموو ئەوانە بکەینەوە کە ڕۆڵیان لە داگیرکردن و تاڵانکردنی عەفریندا هەبووە.
س.ح