شەممە, 30 يون 2018 – 12:01 ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا، كە وێنەیەكی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمای نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی دیاری كرد.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوە: نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی حوزەیران بە (38.5) سی و هەشت دینار و نیوە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان (270) بۆ (300) كاتژمێر كاریان كردوە.
باسی لەوەش كردوە: نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لەنێوان (10) هەزار و دوو سەد و پەنجا بۆ (11) هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت، بەمەش نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر لەسەر بنەمای سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان جیاوازە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تەمموز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونیكردەوە: لە مانگی تەموزدا ڕۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و موەلیدە ئەهلیەكان كارەبای (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
وتیشی: بڕیار دراوە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
ك.ك