پێنجشەممە, 28 ماي 2020 – 12:50 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ئاگربەستێکی سێ ڕۆژەی ڕاگەیاند کە لەلایەن دەوڵەتی ئەفغانستانەوە پێشوازیی لێکرا، بە کۆتاییهاتنی ئاگربەدەستەکە، تاڵیبان یەکەم هێرشی خۆی دژی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
تاڵیبان لەم هێرشەدا کە لە ویلایەتی پەروان ئەنجامیداوە، بنکەیەکی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانی سووتاندووە کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە پێنج سەرباز کوژراون و لە پێکدادانێکی دوای ئەوەش دوو سەربازی دیکە کوژراون.
وەحید شاهکار، وتەبێژی ویلایەتی پەروان، هێرشەکەی تاڵیبانی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لەو هێرشەدا چەکدارانی تاڵیبانیش زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.
ک.س