هەینی, 3 أبر 2020 – 13:13 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٧١٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و ١٣٤ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشگەیەندراوە، کە تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران سنووری ٥٣ هەزار و ١٨٣ کەسی تێپەڕاندووە.
هەروەها، گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢٩٤ کەس و ١٧ هەزار و ٩٣٥ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
ش.ف