دووشەممە, 6 أغس 2018 – 11:42 ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئەمڕۆ، له مهراسیمی كردنهوهی تێرمیناڵی نوێی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی، قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا، تاڵەبانی ڕایگەیاند:”هەموو حزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان، بەڵام ناوێرن بە ئاشکرا باسیکەن”.
قوباد تاڵەبانی، وتیشی:”ئەم بابەتە پەیوەندیی بە پەرلەمانەوە هەیە، ئێمە وەک حکومەت پابەند دەبین بە هەر یاسایەک، کە پەرلەمان دەریبکات”.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە بەپێى یاساى هەڵژاردنى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى هەرێم وادەى هەڵبژارن دیارییدەکات، بەڵام لەدوا سڕکردنى پۆستى سەرۆکى هەرێم و دابەشکردنى دەسەڵاتەکانى بەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەى دیکەدا (پەرلەمان و حکومەت و دادوەریی)، دەسەڵاتى دیارییکردنى کاتى هەڵبژاردن درا بە سەرۆکى حکومەت، بۆیە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دییارییکرد،لە ئێستاشدابڕیارى دواخستنى هەڵبژاردن لە دەسەڵاتى سەرۆکى حکومەتی هەرێم-دایە.
چەند ڕۆژێکە دەنگۆی هەوڵی حزبەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بووە بە رۆژەڤی میدیاکان، هەرچەند حزبەکان بە فەرمى ڕایناگەیەنن کە لەگەڵ دواخستى هەڵبژاردندان، بەڵام کادیران و ئەندامانى پلە باڵای حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەکانیش لێرە و لەوێ ڕایدەگەیەنن، کە لەگەڵ دواخستى هەڵبژاردان، بەبیانووى ئەوەى کە ئەنجامدانى سێ هەڵبژاردن لە ماوەى چەند مانگێکدا خەڵک ماندوو دەکات و کاریگەرى لەسەر ڕیژەى بەشداریکردن دەبێت.
ڕۆژى ٢ى ئەم مانگەش، جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان، ئەوان بەهەموو شێوەیەک دواخستنى هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و لەگەڵ ئەوەدان کە هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدرێت.
ش.ف