پێنجشەممە, 31 ماي 2018 – 09:11 ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامی
ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک به‌رده‌وامه له هێرش و داگیرکارییه‌کانى بۆ سه‌ر خاکى کوردستان، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ناکۆکى هه‌یه له‌نێوان هێزه سیاسییه کوردییه‌کان، له‌و باره‌یه‌وه نوسه‌رێکى شارى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێت.
حه‌کیمی مه‌لا ساڵح، نوسه‌ری دیاری شاری هه‌ڵه‌بجه بۆچوونى وایه: ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر به درێژایی مێژوو پیلانێکی هاوبه‌شیان هه‌بووه بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و داگیرکردنی کوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش وێڕای ناکۆکییه‌کانیان، به‌ڵام بۆ پیلانه‌کانی دژ به کورد هه‌میشه ڕێککه‌وتون.
باس له‌وه‌ش ده‌کات: به‌داخه‌وه پاش هێرش و په‌لامار و به‌زاندنی سنور، ئێستا سوپای ده‌وڵه‌تی تورک به درێژایی چه‌ندان کیلۆمه‌تر خاکی باشوری کوردستانی بڕیوه و سه‌ربازگه‌ی داناوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵک و ئه‌منیه‌تی سنوری خاکه‌که‌مان دروستکردوه و نابێت له‌وه زیاتر ڕێگه به مانه‌وه‌یان بدرێت.
ئه‌و نوسه‌ره هۆکاری داگیرکاریی سوپای ده‌وڵه‌تی تورک بۆ باشوری کوردستان، ده‌گێڕێته‌وه بۆ ناکۆکییه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له بۆ جێگیرکردنی سوپا و سه‌ربازگه.
حه‌کیمی مه‌لا ساڵح ده‌ڵێت: هێزه‌کان له باشوری کوردستان سه‌رقاڵی حزبایه‌تیین و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبایه‌تییه‌کانیان خستوه‌ته پێش ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هه‌روه‌ها وابه‌سته‌بونی هه‌ندێکیشیان به وڵاتانی دراوسێ و بێده‌نگ بونیان به‌رامبه‌ر به‌و داگیرکارییانه، وایکردوه که سنوره‌کانمان هه‌میشه واڵا بن بۆ هاتنی سوپای بێگانه.
ئه‌و نوسه‌ره ئه‌وه‌شى وت: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حزبه‌کان بێ جیاوازی به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و پته‌وکردنی ڕیزه‌کانی نێو ماڵی کورد، هه‌وڵی پاراستنی سنوره‌کان بده‌ن و چیتر نه‌هێڵن له‌لایه‌ن هیچ وڵات و سوپایه‌ک ببه‌زێنرێت و پارێزگاری لێ بکه‌ن.
ک.ک