شەممە, 11 أبر 2020 – 20:57 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤٧ ی تایبەت بە ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٦٨٥٠) هاووڵاتی بوون لە (٣٣) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٤١) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٣٥٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، وە (٥٦٢٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٩) هاووڵاتی.
هەروەها هاتووە:”لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٠٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١٨) هەولێر، (١٨٥) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك، دەرەنجام (١) تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، کە ژنێکی تەمەن (٦٥) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانی یە، دوای هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد”.
بەپێی ئەم ئامارەی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٢٥) تووشبوو، لەنێویاندا چوار مردن هەیە و ١٤٥ نەخۆش چاکبوونەتەوە.
س.ح