شەممە, 7 أبر 2018 – 08:44
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەی خانەقین ویستی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت، بەڵام ھاوڕێیەکی ویستویەتی ڕێی لێبگرێت، لە ئەنجامدا فیشەک بەر هاوڕێکەی کەوت و گیانی لەدەستدا.
دوێنێ، لە شارۆچکەی خانەقین گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەکە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە، ھاوڕێیەکیشی پێی زانیوە و پەلاماری چەکەکەی داوە تاوەکو ڕێگەی لێبگرێت، بەڵام لە ئەنجامدا فیشەکێک لە چەکەکە دەرچووە و بەر ھاوڕێکەی کەوتووە، وە تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
دواتر پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە کەسەکەیان دەستگیرکردووە کە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە و دەستیان بەسەر چەکەکەدا گرتووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١١٠ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.
س.ح